پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌دا ، كاتژمێر 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 19 ئاداری 2018 تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی له شاری سلێمانی میوانداری كرد له یانه‌ی كفری ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه پلانه‌كانی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه بۆ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه بوو كه توانی ئه‌و پلانه‌ی جێ به جێ بكات و سێ خاڵی گرنگ بۆ به‌هێز بوونی له پێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م .
له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه یاریزانانی هه‌ردوو تیم به گوشار بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كتر یاریان ده‌ست پێكردوو تا له خوله‌كی 21 و له ڕێگه‌ی ییاریزان عه‌لی عوسمان یانه‌ی كفری گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد ، له پاش ئه‌و گۆڵه و دوایی 6 خوله‌ك پێشڕه‌و شه‌ریف گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
یاریزانانی پێشمه‌رگه گۆشاره‌كانیان چڕ كرده‌وه و له خوله‌كی 37 ی گێمی یه‌كه‌مدا ڕه‌وه‌ند به‌هادین دووه‌م گۆڵی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو ئه‌و گێمه به‌و ئه‌نجامه به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م : یاریزانانی پێشمه‌رگه دووباره هاتنه‌وه نێو كه‌شی یاریه‌كه و له خوله‌كی 51 سێهه‌م گۆڵیان له ڕێگه‌ی یاریزان دیار عه‌لی تۆمار كردوو پاش دوو خوله‌ك و له خوله‌كی 53 دا حه‌مید ڕه‌حیم گۆڵی چواره‌می بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
له‌گه‌ڵ به‌هێزی یاریه‌كه‌دا و دروست بوونی په‌نارتیه‌ك بۆ یاریزانانی یانه‌ی كفری دانیار محه‌مه‌دی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردوو دواجار و له ڕێگه‌ی یاریزان دیار عه‌لی و له خوله‌كی 73ی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه گۆڵی پێنجه‌می خۆیان و كۆتاییان تۆمار كردوو له كۆتایش ئه‌نجام به 5-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 16 خاڵ به‌رز بكاته‌وه و پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی یانه‌كان قایم بكات .