ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ میسی‌ تۆمه‌تبار كرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ پێی‌ ئاژانسێكی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ داوه‌ری‌ ئه‌و ولاَته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی‌ ڕێكخراوه‌ خێر خوازییه‌كه‌ی‌ لیۆنێل میسی‌ ده‌ست پێكردووه‌ .

به‌ پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئه‌و ئاژانسه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ میسی‌ تاوانی‌ ئابوری‌ و به‌هه‌ده‌ر دانی‌ پاره‌و شۆردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌ ، ئاژانسه‌كه‌ش ڕای‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو له‌ ڕێگه‌ی‌ ئیمێله‌وه‌ و به‌ به‌ڵگه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ پشت ڕاست كراونه‌ته‌وه‌ و داواكاری‌ گشتیش له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ هاتۆته‌ سه‌ر هێڵ و داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كردووه‌ .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پێَش تریش ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ میسی‌ به‌ده‌ست مامه‌ڵه‌ كردنی‌ دارایی‌ نا دروست تۆمه‌تبار كراوه‌ و دادگای‌ شاری‌ ڕۆزاریۆ ساڵی‌ 2016 ئه‌م داوایه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه‌كه‌ به‌رز كرده‌وه‌ و به‌لاَم به‌هۆی‌ كه‌می‌ به‌ڵگه‌كانه‌وه‌ دۆسیه‌كه‌ داخرا .



PM:05:04:19/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌