ته‌ندروستی -
نوستن له شوێنێك كه ڕوناكی تیادابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت ئه‌وه ڕه‌نگه ببێته هۆی خه‌مۆكی.
توێژه‌ره‌وه ژاپۆنیه‌كانی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی" بونی ڕوناكی له ژووری نوستندا و به تایبه‌ت له شه‌واندا ده‌بێته هۆی تێكدانی كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی نارا ی پزیشكی ئه‌نجامدراوه و ئاشكرا بووه كه بوونی ڕوناكی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بڕێكی كه‌میش بێت له ژووری نوستن ئه‌وه خه‌و تێكده‌دات و ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی له ڕۆژی دواتردا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زاناكان به ته‌واوه‌تی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ڕون نه‌كردۆته‌وه.
دكتۆر كینجی ئۆبایاشی كه سه‌رۆكی تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین له جه‌سته‌دا هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و له كاتێكدا ئه‌م هۆرمۆنه له لایه‌ن ڕژێنی تایبه‌ت له جه‌سته‌دا ده‌رده‌درێت و كه‌مبوونه‌وی‌ه‌ی ئاستی له جه‌سته‌دا ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی "
ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ له شوێنی تاریكدا بخه‌وێت ئه‌وه ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین له جه‌سته‌یدا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش زیاتر هه‌ستی خه‌واڵووی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و واده‌كات زوو خه‌وت لێبكه‌وێت.