پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پای ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستیان هێنا ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه خه‌لاَتی تیپی كچانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه پێشوازی كرا له ستافی ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌نجامی كیژه یاریزانانی یانه‌كه‌یانی كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كچانی كوردستان بۆ تۆپی سه‌رمێز پله‌كانی یه‌كه‌م و سێهه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك ئه‌و وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی خواست هه‌رده‌م له پێشه‌نگ و بوون و به‌ره‌و پێش چوون بن .
دواتر به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی كرد كه هه‌رده‌م هاوكار و پاڵپشت بووه بۆ تیپه‌كه‌یان و هیوایی خواست ئه‌و پاڵپشتیه بۆ ئه‌وان به‌رده‌وام بێت و به‌ڵێنیشی دا كه هه‌رده‌م بۆ ئه‌نجام هه‌وڵ بده‌ن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق .