پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2018/3/17 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و لایه‌نگیری یانه‌كانیان له نێو یاریگادا، له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له:
• نه‌وشیروان عوسمان ـ فۆتۆگرافه‌ری یانه‌ی پێنجوێن
• كۆسار ئیبراهیم ـ فۆتۆگرافه‌ری یانه‌ی سه‌یدسادق
• ئاری فاخیر ـ به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی ئاكرێ
بریاردرا به لێساندنه‌وه‌ی باجی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌یان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ له نێو یاریگا ئاماده‌بن.
2- به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و دروستكردنی كێشه و گرفت له خولی قوتابخانه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بریاردرا به دوورخستنه‌وه و راگرتنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
• مه‌لا خالید ـ چاره‌سه‌ركه‌ری فێرگه‌ی یانه‌ی ده‌روازه
• ئاری ئاراس ـ راهێنه‌ری بنكه‌ی وه‌رزشی رانیه
• هه‌ردی قادر ـ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری بنكه‌ی وه‌رزشی رانیه
• محه‌ممه‌د قادر ـ چاره‌سه‌ركه‌ری بنكه‌ی وه‌رزشی رانیه
3- له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌هیدان، بریاردرا یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌یان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ئه‌نجام بدرێت.
4- لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، له (28) یاریزان بۆ (30) یاریزان زیاد كرا.
5- غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو یانه‌ی (بروسك و رزگاری) به بڕی 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار, به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یانه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، له رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 2018/3/17.
6- ئاگاداری كۆتایی بۆ هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ڵۆ و ئاكرێ، به كۆنترۆڵ كردنی هانده‌ره‌كانیان، به پێچه‌وانه‌وه له داهاتوو سزای قورس ده‌درێن.
7- به هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و دروستكردنی كێشه و گرفت له یاری نێوان كۆیه و دهۆك، له خولی پله‌یه‌كی كوردستان بڕیاردرا به:
• ئه‌نجامدانی یاری داهاتووی یانه‌ی كۆیه له یاریگه‌ی خۆیان به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی كۆیه به بڕی 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنی یاریزانی یانه‌ی كۆیه (ئاسۆ محه‌ممه‌د) ژماره 3 بۆ دوو یاری و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یاریزانی یانه‌ی كۆیه (ئاكار ئه‌كره‌م) ژماره 1 پێویسته رێز له یاسا و رێنماییه‌كان بگرێت، له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ره‌فتاری دوور له گیانی وه‌رزشی سزاكه‌ی قورس ده‌بێت.
8- له یاری نێوان سه‌یدسادق و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی كۆنترۆل نه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و دروستكردنی كێشه‌و گرفت له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی سه‌یدسادق و هاتنه ژووره‌وه‌یان بۆ نێو یاریگا بریاردرا به، غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سه‌یدسادق به بڕی 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار، له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتارانه یارییه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ده‌گوازرێته‌وه.
9- له یاری نێوان ئاسۆ و زانكۆی جیهان له پاڵه‌وانیه‌تی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنه ده‌ره‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زانكۆی جیهان (محه‌ممه‌د عه‌لی)، بریاردرا به:
• دوورخستنه‌وه و یاوه‌ری نه‌كردنی یانه‌كه‌ی له یاری داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
10- له یاری نێوان پیره‌مه‌گروون و قه‌ڵادزێ له پاڵه‌وانیه‌تی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی كێشه و گرفتی هانده‌رانی هه‌ردوو یانه و هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ نێو یاریگه‌ی و ته‌واو نه‌كردنی یارییه‌كه، بریاردرا به:
• ته‌واو كردنی یارییه‌كه به هه‌مان لیستی ناوی یاریزانان و ئه‌نجام و كارته‌كان.
• یارییه‌كه له یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی هه‌ردوو یانه ته‌واو ده‌كرێت.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی پیره‌مه‌گروون به بڕی 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی یانه‌ی قه‌ڵادزێ و شكاندنی جامی پاسی یانه و پاسی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان.
• یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی پیره‌مه‌گروون، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
11- له یاری نێوان جیهان و بروسك له پاڵه‌وانیه‌تیی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی هێرشكردنه سه‌ر ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و لێدانیان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن (مه‌ڕوان قادر) گۆڵپارێزی یانه‌ی جیهان و (هیمداد حه‌وێز) یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی جیهان، بریاردرا به:
• سڕكردنیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، له رێكه‌وتی 2018/3/17 تا 2019/3/17.
• غه‌رامه‌كردنی هه‌ریه‌كێكیان به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
12- له یاری نێوان رانیه و دووكان له پاڵه‌وانیه‌تی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی هێرشكردن و جنێودان به ستافی ناوبژیوانانی یارییه‌كه بریاردرا به:
• دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی دووكان (وشیار مه‌حموود) به ماوه‌ی شه‌ش مانگ له كاری راهێنه‌رایه‌تی و، غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنی هه‌ریه‌ك له‌م یاریزانانه‌ی یانه‌ی دووكان بۆ دوو یاری له وه‌رزی 2018/2019 و، غه‌رامه‌كردنی هه‌ر یه‌كێكیان به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ـ شكار ئومێد ـ ژماره 77
ـ فه‌رزند تەها ـ ژماره 6
ـ عه‌بدوڵڵا شه‌ریف ـ ژماره 27
ـ ئه‌حمه‌د شه‌هاب ـ ژماره 20
ـ بێستون به‌هائه‌ددین ـ ژماره 2
13- له یاری نێوان سیروانی شاره‌زوو و پێنجوێن له پاڵه‌وانیه‌تی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی جه‌ماوه‌ر و دروستبوونی كێشه و گرفت له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور به بڕی 1500000 یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور له وه‌رزی 2017/2018 بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان و به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر.
• یاری نێوان و سیروانی شاره‌زوور و خانه‌قین له یاریگه‌ی كه‌لار به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به یاریگای یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور هه‌ژمار ده‌كرێت.
14- دواخستنی یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بۆ رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2018/3/30.
15- له‌سه‌ر داواكاری زۆرینه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی یانه پله‌یه‌ك و پله‌دووه‌كانی كوردستان، بریاردرا جه‌ماوه‌ری هیچ یانه‌كی میوان سه‌ردانی یاریگه‌ی یانه‌ی میواندار ناكات، له ئه‌گه‌ری چوونی جه‌ماوه‌ری یانه‌ی میوان بۆ یاریگاكانی ده‌ره‌وه، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له روودانی هه‌ر كارێكی نه‌خوازرا و دوور له گیانی وه‌رزشی به‌رپرسیار نابێ، به‌ڵكو كۆنترۆڵ كردن و پاراستنیان له ئه‌ستۆی یانه‌كانی خۆیان ده‌بێت.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان