پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانی 19 و 20 / 3 / یاریه‌كانی خوله‌كانی پله یه‌ك و نایاب به‌ڕێوه ده‌چن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند .
1- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، له رۆژی دووشه‌ممه 2018/3/19 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
2- یارییه‌كانی خولی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 2018/3/20 به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت:
* برایه‌تی ـ نه‌ورۆز ـ كاتژمێر 2:00
* هه‌ولێر ـ ئارارات ـ كاتژمێر 4:00
* هه‌ندرێن ـ شێروانه ـ كاتژمێر 3:00
* پ. هه‌ولێر ـ زێره‌ڤانی ـ كاتژمێر 3:00
3- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، كه له هه‌فته‌ی رابردوو له نێوان هه‌ندێك له هانده‌رانی یانه پله‌دووه‌كان روویاندا، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه پله‌دووه‌كان كوردستانی، بۆ كاتێكی نادیار وه‌ستاند.