تهندروستی -
به سوود وهرگرتن له چهند چالاكیهك دەتوانیت بەشێوەی تەنها یان بەكۆمەڵ لەگەڵ چەند هاوڕێیەكتدا ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی خاوەنی جەستەیەكی بەهێز و تەندروست و چالاك بیت .
1- رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك لە هەوایەكی خاوێندا بەپێی بڕۆ ، بۆ ئەوەی سوڕی خوێنت چالاك ببێت و ماسولكەكانت بەهێز ببێت .
2- ئەگەر بتوانیت ڕۆژانە ماوەی 25 خولەك ڕابكەیت ئەوە یەكێكە لە چالاكیە بەسوودەكان بۆ تەندروستیت .
3-دەتوانیت سوود لە پشووی هاوین وەربگریت و گەشت بكەیت بۆ چەند ڕۆژێك لەگەڵ ئەو كەسانەی خۆت ئارەزوو دەكەیت و پێیان خۆشحاڵ دەبیت ، ئەمە بۆ تەندروستی دەرونی و جەستەی زۆر باشە .
4- بەناو سروشتدا بگەڕێ بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و خەمت نەمێنێت و مێشكت ئارام ببێتەوە .
5-دەتوانیت چەند ڕۆژێكی هەفتە بە پاسكیل هاتوچۆ بكەیت لەجیاتی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل ، ئەمە سوودی دەبێت بۆ ماسولكەكانی قاچ .
6-دەتوانیت چێژ وەربگریت لە كاتەكانی خۆر ئاوا بوون و لەو جوانیەی سروشت بەتایبەت ئەگەلە نزیك ڕۆخی دەریا یان كەنار ئاوێك بیت.
7-ئەو كاتانەی كە هیچ بابەتێك نیە خۆتی پێوە سەرقاڵ بكەیت سەما بكە ، سەماكردن تەواوی ماسولكەكانی جەستە دەجوڵێنێت و هەستێكی جیاوازت پێدەبەخشێت .
8- ئەنجامدانی هەر جۆرێك لە چالاكی وەرزشی كە خۆت ئارەزووی بكەیت سوودی دەبێت بۆ جەستە بەڵام دوور بكەوەرەوە لە وەرزش كردنێك كە زیاتر لە ئاستی سروشتی ماندوت بكات .
9- یۆگا بكە :ڕۆح و جەستە بەیەكەوە ئارام دەبێتەوە ئەو كاتەی ڕاهێنانی بۆگا دەكەیت لە هەوایەكی خاوێن و بێدەنگدا .