ته‌ندروستی -
هه‌ندێكجار ڕه‌نگه بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێت هه‌ست به ئازار ده‌كه‌یت كه له شانتدا دروست ببێت؟ دكتۆر ئه‌ریوان وه‌ك پسپۆڕێكی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و برشبڕه‌ی پشت ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ڕون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت " ئازار لەشاندا بەهۆی نەخۆشییەوە لەشان خۆیدا یان بوونی نەخۆشی لەبڕبڕەكانی مل و قەفەسەی سنگ و مەچەك وادەكات شان تووشی ئازار ببێت واتا بەشێوەیەك بوونی نەخۆشی لەجومگە و هەندێك لە ئەندامەكانی لەش شان ڕووبەڕووی ئازار دەكاتەوە"
وتیشی: خەوتن لەسەرشان وەك ئەوە وایە تەنێك بە جومگەی شانی ئەو مرۆڤەوە بێت بەمەش هەوكردن و كلس و هەندێك جار زبری لەناو جومگەدا دروست دەبێت ، خەوتن بەلای راست یان چەپدا هیچ زیانێكی نیە ، بەڵام ئەگەر بەردەوام لەسەر یەك لا بوو ئەوا زیان دروست دەكات ، باشترین جۆری خەوتنیش بۆ مرۆڤ ئەو خەوتنەیە كە لەسەر پشت بێت .
د.ئەریوان ئاماژەی بەوەكرد چەندین نەخۆشی هەیە ئازار لەشان دروست دەكات پێویستی بەچارەسەری سروشتی هەیە هەندێك جار نەشتەرگەری و بەكارهێنانی دەرمان پێویستە و بەپێی جۆری نەخۆشی چارەسەرەكان بۆ نەخۆش دادەنرێت.