پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی ئه‌و یاریانه‌ی بۆ فێرگه و قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی سلێمانی بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا و دوایی یاریه‌كی سه‌رنج ڕاكێش سه‌رئه‌نجام فێرگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش فێرگه‌ی پێشمه‌رگه له یاری داهاتووی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر فێرگه‌ی چه‌م چه‌ماڵ یاری ده‌كات .
بڕیاره ئه‌و یاریه‌ش له كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 17 ئاداری 2018 به‌ڕێوه بچێت و براوه‌ی ئه‌و یاریه‌ش ڕاسته‌وخۆ بۆ قۆناغی داهاتووی خوله‌كه سه‌رده‌كه‌وێت .