پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ست خستنی ئه‌نجامی كاریگه‌ر له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان به‌رده‌وامن و له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردووی چالاكییه‌كانی یاریزانانی پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه‌دا 4 ئه‌نجامی كاریگه‌ریان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی ستایش كردنی تیپی كاراتێی یانه‌كه و له مه‌راسیمیكی تایبه‌ت دا ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 14 ئاداری 2018 و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم سه‌رپه‌رشتیاری تیپی كاراتێی یانه‌كه مه‌راسیمێك له هۆڵی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و سه‌ره‌تا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌كه ڕاپۆرتی كار و چالاكییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی دوو مانگی ڕابردووی تیپه‌كانی كاراتێی یانه‌كه‌یانی خوێنده‌وه و هه‌روه‌ك سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه و ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه پاڵپشتی به‌رده‌وامیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان .
دواتر به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی كردوو یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی به پاڵه‌وان له قه‌ڵه‌م دا كه توانیویانه له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك ڕابردوو پاڵپشتی بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه و به‌ڵێنی دا كه هه‌رده‌م تیپی كاراتێی یانه‌كه یه‌كێك بێت له تیپه‌كانی كه گرنگی پێ ده‌ده‌ن .
فۆتۆ - ئه‌رده‌لاَن محه‌مه‌د