پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی فه‌ڵه‌ستین میریدیان شه‌شه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی عێراق به‌به‌شداری 19 ولاَت ده‌ستی پێكرد .
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له كیرسان الیجینۆفی سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕه‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئاماده‌ی بوون .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ( عێراق ، سوریا ، تونس ، مه‌غریب ، ئۆكرانیا ، مه‌نغۆلیا ، مالیزیا ، میسر ، به‌حرێن ، ئێران ، به‌لجیكا ، ئه‌رمینیا ، جۆرجیا ، ڕوسیا ، ئازه‌ر باینجان ، توركیا ، ئه‌رده‌ن ، لوبنان) به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاریش وایه یاریه‌كانی له به‌ررواری 13 تا 20 ئاداری 2018 به‌رده‌وام بێت و دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه خه‌لاَتی دیاری كرا‌و به پاڵه‌وانانی به‌شداری بدرێت .