پێشمه‌رگه سپۆرت -
ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی دهۆك پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كراوه‌ی بۆ كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و دوایی كێبڕكێی دوو ڕۆژه‌ی كیژه یاریزانان سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كانی شه‌وقی و ئه‌ژین عه‌لی پله‌كانی یه‌كه‌م و سێهه‌می ئه‌و پاڵهوانێتیهیهیان به‌ده‌ست هێنا.
دوا یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێوان كیژه یاریزان كانی شه‌وقی له یانه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌لال له یانه‌ی ئه‌كاد ئه‌نجام دراو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كانی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش جامی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له هه‌مان پاڵه‌وانێتی ده‌لال له یانه‌ی ئه‌كاد دووه‌م و ئه‌ژین عه‌لی له یانه‌ی پێشمه‌رگه سێهه‌م بوون .
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش جامی یه‌كه‌می به كانی دراو خهلاَتی هه‌ردوو كیژه یاریزان ده‌لال و ئه‌ژین عه‌ل -یش كرا .