پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌حمه‌د جه‌زای كوڕه یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئاسته به‌رزه‌كانی و پێشكه‌وتنی له‌و یاریه‌دا ببێته یه‌كێك له باشترینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ولاَتانی ده‌ره‌كی و له دوا سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی ئه‌و یاریزانه‌دا توانی بڕوانامه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه ( كاندید ماسته‌ر ) به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌ی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاش ئه‌وه هات كه له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی عه‌ره‌بی و وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ی عێراق توانی میدالیایی برۆنز له مل بكات و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌ست كه‌وتنی بڕوانامه‌كه‌ی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌حمه‌د جه‌زای پاڵه‌وان .
ئه‌حمه‌د جه‌زا له دایك بووی ساڵی 2003 ی شاری سلێمانی یه‌و خوێندكاری پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تیه و یه‌كێكه له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كانی كوردستان و عێراق و ماوه‌ی 6 ساڵه وه‌ك یاریزانی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری ده‌كات و بۆ دووه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌كێتی كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عه‌ره‌بی و ئاسیاوی ده‌كات وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و توانیویه‌تی میدالیاكانی برۆنز له و پاڵه‌وانێتیانه به‌ده‌ست بهێنێت .