پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پێشمه‌رگه ماڵێك بۆ خزمه‌ت به وه‌رزش له شاری سلێمانی دا و دوایی ئه‌وه‌ی هۆڵی داخراوی یانه‌كه ڤیستیڤاڵێكی وه‌رزشی هه‌ردوو باخچه‌ی ( وه‌سان و هه‌نی ) ناحكومی میوانداری كرد و له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا تیپی كیژانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه نمایشێكی سه‌رنج ڕاكێشیان ئه‌نجام دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه خه‌لاَتی تایبه‌ت به كیژانی یانه‌كه و یانه‌ی پێشمه‌رگه درا .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 / ئاداری 2018 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی له كیژه یاریزانانی تیپی كاراتێی یانه‌كه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران كرد .
دوایی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه ستایشی ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه‌ی تیپی كاراتێی یانه‌ی كرد هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و پاڵپشتیه‌كانی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ر و یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی یانه‌كه‌یان كردوو خه‌لاَتی ڤیستیڤاڵه‌كه‌شیان پێشكه‌ش به به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی‌كه‌یان كرد .