پێشمه‌رگه سپۆرت -
ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی دهۆك پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی كچانی كوردستانی ئه‌نجام دا‌و تێیداو له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا سێ كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداریان كرد .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 ئاداری 2018 ده‌ستی پێكردوو تێیداو دوایی كێبڕكێكانی كیژه یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان ، سه‌رئه‌نجام كانی شه‌وقی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك بگاته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ئه‌مه‌و ئه‌ژین عه‌لی به ئه‌نجامه‌كانی گه‌یشته یاری پێش كۆتایی و بڕیاره ئه‌و یاریانه‌ش ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 مانگ ئه‌نجام بدرێن و براوه میدالیایی پاڵه‌وان بوون له مل ده‌كات .