پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پته‌وتر بوونی پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌سته‌ی سه‌ر په‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان دوو یاریزانی ئاست به‌رزی بانگێشتی پێكهاته‌كه‌ی كرد .
هه‌ریه‌ك له ( هاوكار مسته‌فا و ئیلیاس نوره‌دین ) وه‌ك یاریزانانی پێشمه‌رگه دیاری كران بۆ به‌شداریان له یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی كوردستان كه بڕیاره ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 / 3 یاریه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه و له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌شیدا پێشمه‌رگه ده‌بێته میوانی یانه‌ی سه‌ید سادق له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق .