پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕنجی عێراق ڕایگه‌یاند كه 14 ولاَت ڕه‌زامه‌ندن بۆ به‌شداری له شه‌شه‌مین پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نجی عێراق كه یاریه‌كانی له هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر له شاری به‌غداد به‌ڕێوه ده‌چێت .
سافر عه‌بدول ئه‌میری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی دا ڕایگه‌یاندووه كه به فه‌رمی هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ( به‌حرێن ، سوریا ، تونس ، میسر ، مه‌غریب ، ئێران ، لوبنان ، فه‌ڵه‌ستین ، توركیا ، به‌لجیكا ، ئازه‌رباینجان ، ئۆزبه‌كستان ، ئه‌رمینیا و ئۆكرانیا ) به‌شداری له شه‌شه‌مین پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نجی عێراق ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا ئاماده‌كاری بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی یاریزانانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كرێت .
سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه داوه‌ت نامه‌یه‌كی تایبه‌تیان ئاراسته‌ی كیرسان ئه‌لینجینۆفی سه‌ركۆی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی كردووه بۆ ئاماده‌بوونی له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا تا ببێته ئاسانكاری زیاتر بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه نێو ده‌وڵه‌تیه وه‌رزشیه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كان بۆ خاكی عێراق .