پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان یه‌كه‌مین چالاكی خۆی ئه‌نجام دا‌و كچان و كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 11 / 3 / 2018 و له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین ماراسۆنی ئاشتی كوردستان به‌ڕێوه چوو كه سه‌دان یاریزانی كوڕان و كچان تێیدا به‌شداریان كردوو تێیداو له ئه‌نجامه‌كانی یاریزانانی پێشمه‌رگه پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان مسۆگه‌ر كرد .
له ڕاكردنی نیو ماراسۆن بۆ ماوه‌ی 21 كم یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌شوان محه‌مه‌د توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، له ڕاكردنی 5 كم هه‌ردوو یاریزان بنار محه‌مه‌د و ڕه‌وه‌ند ئه‌حمه‌د پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان مسۆگه‌ر كردوو پله‌ی یه‌كه‌می 5 كم كچانیش بۆ ئامال خزری كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو .