پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی پله نایابی یانه‌كانی عێراقی ده‌ست پێكردوو یه‌كه‌م قۆناغی یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌شی به كۆتا هێنا .
له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا 14 یانه له ئاستی پله نایاب به‌شداره و دوایی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا دواجار ئه‌نجامی كۆتایی یه‌كه‌م قۆناغ به‌م شێوه‌یه بوون .
یانه‌ی ئیتیسالاَت به 35 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت و هه‌روه‌ك پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه به 32,5 خاڵ .
پله‌ی سێهه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش له قۆناغی یه‌كه‌مدا به 28 خاڵ بۆ یانه‌ی خانزاده .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغیان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت و له شاری به‌غداده‌وه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ململانێ به‌هێزه‌كانی ئه‌م وه‌رزه جیاواز بوو كه چه‌ندین یاریزانی پیشه‌گه‌ر و پاڵه‌وان ڕكابه‌ر بوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ بۆ یانه‌كانیان .
ئه‌سعه‌د ووتیشی ، له‌م وه‌رزه پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب به‌به‌شداری 14 یانه یه‌و به دوو قۆناغ یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت كه خۆش به‌ختانه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا یانه‌ی پێشمه‌رگه به 5 سه‌ركه‌وتن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه ، ناوبراو ووتیشی ، یانه‌ی ئیتیسالاَت و خانزادیش به هه‌مان ئه‌نجام دێن و پێنج سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه به‌لاَم به جیاوازی خاڵی مێزه‌كان ڕیزبه‌ندی هه‌ژمار ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌میان ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیار ووتی ، ده‌مانه‌وێت ئاماده‌كاری باشتر بكه‌ین و بۆ دووه‌م قۆناغ و ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنین كه یاریه‌كانی له به‌رواری 21 تا 24 ئه‌م مانگه و له شاری به‌غداد به‌ڕِێوه ده‌چێت .