ته‌ندروستی -
زۆر خواردنی خوێ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه كێشه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێنیشی نه‌بێت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه زۆر خواردنی خوێ گه‌یشتنی برٍِی پێویست له خوێن بۆ مێشك و ده‌ماغ كه‌مده‌كاته‌وه و له هه‌مان كاتدا توانای تێگه‌یشتنی مێشكی مرۆڤ زیانی پێ ده‌گات و ئه‌م تویَژینه‌وه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زاناكان له "Neuroscience " ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه و ئه‌و كاته‌ی بڕێكی زۆر له خوێ به مشكه‌كان دراوه ئه‌وه خانه لیمفاویه‌كانی Th17 فراوانتر بووه و ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نترلۆكین بووه كه به‌هۆیه‌وه چینێك له به‌شی ناوه‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێنی سه‌ر مێشك زیانیان پێده‌گات و ئه‌م به‌شه‌ی مێشكیش به‌رپرسی فێربوون و یاده‌وه‌ریه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به زۆر خواردنی خوێ په‌ستانی خوێنیشی به‌رز نه‌بێته‌وه ئه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تیادا ڕوده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی مشكه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه سه‌ر خۆراكی ئاسایی و خوێ به بڕی پێویست پێیان دراوه توانا مێشكیه‌كانیان ئاسایی بۆته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رزی په‌ستانی خوێن و لاواز بوونی توانای مێشكی پارێزراو بیت ئه‌وه زۆر خواردنی خوێ كه‌مبكه‌ره‌وه.