پێشمه‌رگه سپۆرت -
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم الخه‌لیفه سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له‌گه‌ڵ عه‌بدول خالق مه‌سعود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌رانه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی وه‌رزشی له‌سه‌ر یاریگه‌كانی عێراق پێدا به‌وه‌ی كه فیدراسیۆنی جیهانی فیفا بۆ بڕیار دان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له كۆڵۆمبیا كۆده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌سعود عه‌بدول خالق له لێدوانێكی دا بۆ سایتی كوره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دڵ نیایه شێخ سه‌لمان ڕووی گه‌شی تۆپی پێی عێراق دوایی بینینی یاریه‌كه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و سعودیه ده‌گه‌یه‌نێته كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌ڕێوه بردن له فیفا كه بڕیاره 16ی ئه‌م مانگه و له ولاَتی كۆڵۆمبیا كۆببنه‌وه .