ته‌ندروستی -
سوتانه‌وه و ئازاری گه‌ده بێزار كه‌ره ده‌توانیت وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی سوود له‌م ڕێگایانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده‌ت وه‌ربگریت.
-جوینی بنێشتی بێ شه‌كر ئازاره‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه سووتانه‌وه ناهێڵێت.
-خواردنی كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و له‌گه‌ڵ ئاودا.
-نانی وشك یارمه‌تی مژینی ترشی گه‌ده ده‌دات.
-خواردنه‌وه‌ی شیر.
-خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجەبیل، یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان یاخود چه‌ند پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌بیل بخەره ئاوی گه‌رم و بیخۆره‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بیت ده‌كرێت خۆت بپارێزیت، له سوتانه‌وه و هه‌ڵئاوسان و غازاتی گه‌ده و ئازاره‌كانی به‌م شێوه‌یه:
-هه‌وڵبده ڕۆژانه مۆز بخۆ
-خواردنی رازیانه ئازاری سك كه‌م ده‌كاته‌وه و دور ده‌خاته‌وه له كۆڵۆن و غازات و هه‌ڵئاوسانی گه‌ده و كرژبون و سوتانه‌وه‌ی.
-زه‌نجه‌بیل یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات و خێرای ده‌كات
-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر كاتێك هه‌ست به سوتانه‌وه‌ی گه‌ده ده‌كه‌یت
له كاتێكدا توشی ئازار ده‌بێت هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر ده‌ستتكه‌وت ئایس كرێمی ڤانێلا یان شیری سارد بخۆ.
-نابێت پێش خه‌وتن خواردن بخۆیت، به‌تایبه‌تی خواردنه چه‌وره‌كان، به‌یانیان قاوه نه‌خۆیته‌وه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ.