پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 9 و 11 / 3 / 2018 چه‌ندین یاری له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه ئه‌نجام بدرێن .
یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی چوار سه‌ركه‌وتن دوو یاری دیكه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و ده‌بێته میوانی یانه‌كانی نه‌فت میسان و كوفه ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م یاری دا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت میسان یاری ده‌كات و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری خۆیدا و له هۆڵی كوفه ده‌بێته میوانی یانه‌ی كوفه .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه چه‌ندین یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێن و خشته‌ی یاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
یاریه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی 9 / 3 / 2018
شوڕته × به‌حری
كوفه × هه‌ولێر
حه‌بانیه × غاز جنوب
یاریه‌كانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 11 / 3 / 2018
شوڕته × غاز جنوب
نه‌فت میسان × هه‌ولێر
حه‌بانیه × به‌حری