ته‌ندروستی -
شۆردنی ده‌ست بابه‌تێكی گرنگ و پێویسته بۆ ڕاگرتنی خاوێنی و دوور بوون له توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی به‌ڵام ملیۆنه‌ها كه‌س ڕۆژانه ده‌سته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌ستیان ده‌شۆن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه و توشبوون به نه‌خۆشی.
ئانشۆ بیمبات وه‌ك ده‌رمانسازێك له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی میرۆر ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كه‌س له ماڵه‌وه و له شوێنه گشتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌سته‌كانیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
ئانشۆ ده‌ڵێت" پێویسته ده‌سته‌كانت باش وشك بكه‌یته‌وه دوای شۆردنی و ئه‌و كلینكسه یان ئه‌و پارچه‌یه‌ی بۆ وشككردنه‌وه‌ی ده‌ستت به‌كاریده‌هێنیت ده‌بێت فڕێی بده‌یت ڕاسته‌وخۆ چونكه توانای گواستنه‌وه میكرۆب وڤایرۆسی هه‌یه "
زیاتر ڕونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت" ئه‌و خێزانانه‌ی كه ته‌نها یه‌ك خاولی بۆ وشككردنه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌كارده‌هێنن ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی باوه و دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه و هۆكار ده‌بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی میكرۆب و ڤایرۆس"