پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری میوانداری له یانه‌ی سۆران كرد .
له‌و یاریه‌دا كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی و كاتژمێر 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو ششه‌ممه 5 / 3 به‌ڕێوه چوو هه‌ردوو یانه به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه دۆستانانه له‌لایه‌ن تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یاریزانانی یه‌ده‌گ و دانه‌بڕانی یاریزانانی سه‌ره‌كی یه له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان .