پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : محه‌مه‌د عه‌بدولاَ
قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له چواره‌م یاری خۆیاندا تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداریان كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 3 / 3 / 2018 و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به ییانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه ، تییپی باله‌ی یانه‌ی پێَشمه‌رگه میوانداریان كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر .
ده‌ست پێكی یاریی :
به فیكه‌ی هیشام به‌كری ناوبژیوان یاری ده‌ستی پێكردوو ، یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان پێنج خاڵی سه‌ره‌تایی یاریه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی بگرن و 5-1 یه‌ك تایمی پشوو له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری هه‌ولێر وه‌گیرا .
له پاش ئه‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ردوو تیم گه‌ڕانه‌وه نێو یاریگه ، یاریزانانی هه‌ولێر هاتنه نێو كه‌شی یاریه‌كه و پاڵپشت به یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه‌یان هه‌وڵی بردنه‌وه‌یان دا ، به‌لاَم یاریزانانی پێشمه‌رگه سوربونیان له بردنه‌وه‌ی ئه‌و گێمه توانیان به ئه‌نجامی 26-24 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گێمی دووه‌م : یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان له‌و گێمه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 25-17 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به دوو گێم كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌ی كرد .
گێمی سێهه‌م : بۆ یاریزانانی هه‌ولێر بوو دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 21 - 25 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
گێمی چواره‌م : یاریزانانی پێشمه‌رگه سوربونیان بۆ به ده‌ست هێنانی سێ خاڵه‌كه بێ هیوایی نه‌كردن له بردنه‌وه و توانیان به ئه‌نجامی 25-16 خاڵ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 3-1 گێم بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و سێ خاڵی گرنگی خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی بۆ مانه‌وه له ڕكابه‌رییه‌كانی ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به یاری و به خاڵ به‌م شێوه‌یه‌یه :
غاز جنوب - 6 یاری 16 خاڵ
شوڕته - 5 یاری 13 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 4 یاری 10 خاڵ
به‌حری - 6 یاری 9 خاڵ