پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ولاَتی نه‌مسا پاڵه‌وانێتی جیهانی كاراتێ وه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت و تێداو بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان ئیدریس عه‌بدولاَی یاریزانی كاراتێ و پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری ده‌كات .
له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ئیدریس عه‌بدولاَی ڕاهێنه‌ر و یاریزانی كاراتێ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌سه‌ر ویسی خوای گه‌وره به‌ره‌و ولاَتی نه‌مسا ده‌كه‌وێته ڕێ بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێ وه‌نی جیهانی و به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری ده‌كات .
ئیدریس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌سه‌ر داوایی یه‌كێتی كاراتێی عێراق به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كات و وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له سالاَنی 2003 تا 2013 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان دا .
دواجار ئیدریسی پاڵه‌وان هیواخواز بووه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی كاراتێی عێراق ناویه‌تی به‌رده‌وام بێت و ته‌نها بۆ یه‌ك پاڵه‌وانێتی نه‌بێت .