پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌سره و له سه‌ر یاریگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌سره ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و سعودیه به یاریه‌كی دۆستانه به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی یاریه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردوو به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له پاش 38 ساڵ ڕووی كرده عێراق و به یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له جامی جیهانی 2018 ی ڕوسیا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆوه .