پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 24 / 2 له كۆبونه‌وه‌ی خۆیاندا یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا كه له به‌رواری 27 و 28 / 2 / 2018 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پله دوو ئه‌نجام بدات .
له ئاگاداریه‌كدا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ، ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خولی پله دوو ده‌كات كه له ڕۆژی 27 / 2 / 2018 ده‌ست پێكی خولی یانه پله دووه‌كان ده‌بێت و یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پارێزگه‌ی سلێمانی له‌و ڕۆژه ئه‌نجام ده‌درێت .
ئه‌مه‌و له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه كه كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ردوو پارێزگه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له ڕۆژی 28 / 2 ئه‌نجام ده‌درێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا 15 یاریی له‌و خوله ئه‌نجام ده‌درێت .