پێشمه‌رگه سپۆرت -
گرنگی دان به بواره جیا جیاكان پێش خستنی ده‌بێت و له‌و نێوه‌نده‌شدا وه‌رزش بێ به‌ش نه‌كراوه و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان له یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێش خستنی ئه‌و بواره قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌و پێش ده‌چێت .
به‌مه‌به‌ستی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان و دانانی پرۆگرامێكی تایبه‌ت و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی پیَشمهرگهی سلێمانی و شوڕته‌ی به‌غداد ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر نوسینی پرۆتۆكۆڵێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و پرۆتۆكۆڵهش به مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌ناڵی كوردی و عه‌ره‌بی واژۆ كرا .
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی ( مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد - جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌یاد بنهییان - سه‌رۆكی یانه‌ی شوڕته ) پرۆتۆكۆڵه وه‌رزشییه‌كه واژۆ كرا .
سه‌ره‌تا به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وته‌یه‌كدا گرنگی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی له نێوان هه‌ردوو یانه باس كردوو ووتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌ی شوڕته ته‌مه‌نێكی زۆره دامه‌زراوه بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت زۆرێك له ولاَتانی جیهان بناسێنێت .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه خۆش حاڵن به دروست بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه وه‌رزشیه بۆ پێش خستنی وه‌رزش له عێراق به گشتی دا .
دواتر ئه‌یاد بنهییان سوپاسی خۆی و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه میوانداریهكی گه‌رمیان كردوون و پیرۆزبایی خۆشی له یانه‌كه كرد كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌رزشی كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر ئاستی عێراق و خۆش حاڵی خۆشیانی به پرۆتۆكۆڵه‌كه ده‌ربڕی و ووتی بۆ هه‌موو بواره‌كانی وه‌رزش هه‌ماهه‌نگ ده‌بین و هاوكار ده‌بین بۆ پێشخستنی وه‌رزش .
پاشان پرۆتۆكۆڵه‌كه به فه‌رمی واژۆ كرا .