مه‌ ترسیه‌كانی ته‌نهایی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ


 
ته‌ندروستی‌ - 

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان تەنیایی و گۆشەگیری لەرووی كۆمەڵایەتیەوە مەترسی زیاترە لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەراورد بەجگەرە كێشان و پیسبوونی ژینگە و هەستكردن بەتەنیایی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی گیان لەدەستدان.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەزانكۆی كوینز لاندی ئوسترالی دەركەوتووە هەستكردن بەتەنیایی دەبێَتە هۆی زیادبوونی مەترسی گیان لەدەستدان بەرێژەی لە 30% لای ئەو پێگەیشتووانەی تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵیەوەیە.

زانایان لێكۆڵینەوەیان لەسەر 6000 كەس كرد و بۆیان دەركەوت ئەو كەسانەی خاوەنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و خێزانی باش و سەركەوتوون تەندروستیان باشترە و بەپێچەوانەوە بەشداری نەكردن لەهیچ چالاكیەكی كۆمەڵایەتی كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و باری دەروونی دروست دەكات.

زانایان ئاماژەبەوەدەكەن تەنیایی و دووركەوتنەوە لەهاوسەرگیری دەبنە هۆی كێشەی تەندروستی مەترسیدار دیارترینیان خەمۆكی و نەخۆشیەكانی دڵ و هەروەها هەندێك رەفتاری رۆژانە هەیە كە كاریگەری لەسەر تەندروستی دروست دەكات وەك نان خواردن  و دانیشتن بەتەنیایی بەدرێژایی رۆژ و نەچوونە دەرەوە.

ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی



PM:02:52:24/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌