پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی پله‌كانی یانزه و دوانزه‌یه‌می ڕیزبه‌ندی تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شوڕته‌ی به‌غداد له ولاَتی تونس و له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی 36ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
یاریی نێوان هه‌ردوو یانه له هۆڵی المنزه و له كاتژمێر 2:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و براوه‌یان پله‌ی یانزه‌یه‌می ڕیزبه‌ندی مسۆگه‌ر ده‌كات و پله‌ی دوانزه‌ش بۆ یانه‌ی دۆڕاو ده‌بێت .
فۆتۆ - ئه‌رشیف