پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو له شاری سلێمانی ئافرۆده‌یت میوانداری له زێره‌ڤانی كردوو هه‌روه‌ك جیهان و ئافره‌تانی هه‌ولێریش له شاری هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 23 / 2 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئاشتی ، تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت میوانداری له كچانی زێره‌ڤانی كرد ، له‌و یاریه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی ئافرۆده‌یت چه‌ند یاریزانێكی توشی پێكان هاتبوون به‌لاَم توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و له كۆتایی ئه‌و یاریه‌دا ئه‌نجامی بۆ كچانی یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو به 8-9 گۆڵ .
هه‌روه‌ك له شاری هه‌ولێر تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی جیهان و ئافره‌ه‌تانی هه‌ولێر روِبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و ئه‌نجامی ئه‌و یاریةش به 1-7 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر به كۆتاهات .
به ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و دوو یاریه‌ش ئافره‌تانی هه‌ولێر كۆی خاڵه‌كانی بۆ 12 خاڵ به‌رز كرده‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی بۆ خۆی گرت و پله‌ی دووه‌میی ڕیزبه‌ندیش بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانیه به 9 خاڵ و كچانی ئافرۆده‌یتیش به 3 خاڵ پله‌ی سێهه‌می گرتووه و دواجار زانكۆی جیهان به بێ بوونی هیچ خاڵێك له دوا ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه .