پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ( كاپیته‌ڵ كاپ ) له شاری تارانی ولاَتی ئێران كردوو دوایی ئه‌نجام دانی یاریه‌كانیان له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین میدالیای ئاڵتون و زیو بڕۆنز توانیان جامی دووه‌می بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌نجامی یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌م شێوه‌یه بوو :
كۆمیته :
كێشی - 75 كغم - بڕیار جه‌بار - پله‌ی یه‌كه‌م
كێشی -75 كغم ڕابه‌ر مه‌ولود - پله‌ی دووه‌م
كێشی - 84 كغم شڤان عوسمان پله‌ی سێهه‌م
كێشی + 84 كغم چیا محه‌مه‌د پله‌ی دووه‌م
كاتا :
شاكار محه‌مه‌د ته مه ن (١٦ و ١٧ ) ساڵ پله ی یه كه م
شاهین ته ها كاتا ی پیشكه وتوان پله ی یه كه م
هاوده نگ ئه‌حمه‌د كاتای پیشكه وتوان پله ی دووه م
ئه‌نجامی كۆتایی تیم :
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پله‌ی یه‌كه‌م
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی دووه‌م
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فغانستان پله‌ی سێهه‌م