پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
فۆتۆ : شالاَو عه‌بدول واحید
به‌مه‌به‌ستی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان و بره‌و دان به یارییه جۆراو جۆره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق ، شاندێكی بالاَی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد گه‌یشتنه شاری سلێمانی .
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و ویسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتییاری گشتی تۆپی پێی یانه له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێو ده‌ڵه‌تی پێشوازی كرا له سه‌رۆكی یانه‌ی شوڕته و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه .
پاش گه‌یشتنی شاندی یانه‌ی ناوبراو به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی هه‌ریه‌ك له ( ئه‌یاد بنه‌ییان - سه‌رۆكی یانه‌ی شوڕته و عه‌لا به‌حر العلوم سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ) كرد .
دوای پشویه‌كی كورت شاندی ناوبراو به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان به‌ڕێكران ، ئه‌مه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23 / 2 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ردوو یانه سه‌رجه‌م یاریگه و هۆڵه وه‌رزشیه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر كرانه‌وه و شاندی میوان سه‌رسام بوونی خۆیان له به‌ره‌و پێش چوونی یانه‌ی پێشمه‌رگه نیشان دا له ماوه‌ی ته‌مه‌نی وه‌رزشیاندا .
هه‌روه‌ك سكرتێرانی هه‌ردوو یانه له دانیشتنێكی تایبه‌ت خاڵه‌كانی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌یان نوسیی و بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه 24 / 2 / 2018 به فه‌رمی و به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كان پرۆتۆكۆڵه‌كه واژۆ بكرێت .