پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕاوێزی ئه‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ولاَتی تونس ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د غازی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه چاویان كه‌وت به ( شێخ عه‌لی بن محه‌مه‌د الخه‌لیفه ) سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی ، له‌و دیداره‌دا باس له ئاستی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرا‌و هه‌روه‌ك به‌ڕێز ئه‌حمه‌د غازی باسێكی ئه‌نجامه‌كانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی عێراق و بره‌و دان و گرنگی پێدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به تیپه جیاوازه‌كانی یانه ، ئه‌مه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی هیوایی خواست یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووبێت له كاره‌كانی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی تیپه‌كه‌یان كه له پاڵه‌وانێتی باله‌ی عه‌ره‌بی دا تیپێكی كاریگه‌ر بوون و ئه‌وان سه‌رسام بوون به ئاستی تیپه‌كه‌یان .
دواتر و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی كرد .