پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی به‌شداری له خولی بوون به ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یاری باله كرد ، شوان عه‌لی ناوبژیوانی شاری سلێمانی به فه‌رمی بووه ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی .
شوان عه‌لی هاوشاندی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك ناوبژیوانی عێراقی به‌شداری له به‌ڕێوه بردنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كردوو دوایی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوانه و وه‌ك ناوبژیوان چه‌ند یاریه‌كانی به‌ڕێوه برد ئه‌و ناوبژیوانه پێی ڕاگه‌یاندرا كه سه‌ركه‌وتوو بووه له تاقیكردنه‌وه تیۆری و پراكتیكیه‌كانی بوون به ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی .
هه‌روه‌ك ڕا‌سپێردرا وه‌ك ناوبژیوانی یه‌كه‌م یاری نێوان یانه‌ی جه‌یشی مه‌له‌كی مه‌غریبی و سه‌لامی عه‌مانی به‌ڕێوه ببات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23 مانگ ئه‌و یارییه به‌ڕێوه بچێت .
به ناوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له شوان عه‌لی ده‌كه‌ین و هیوادارین وه‌ك ناوبژیوانێكی شاری سلێمانی سه‌ركه‌وتووبێت و خزمه‌ت به یاری باله بكات .
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت دووباره پیرۆزبایی له شوان عه‌لی ده‌كات به بوون به ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یاری باله .