پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری تارانی پایته‌ختی ولاَتی ئێران پاڵه‌وانێتی ( كاپیته‌ڵ كاپ ) به‌به‌شداری هه‌ژده هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتان ده‌ستی پێكرد .
ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی ئێرانه و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 12 یاریزانی پاڵه‌وان به‌شدارن ، له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و بۆ ئاستی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و دوایی كێبڕكێ به‌هێزه‌كان و پاش چوار سه‌ركه‌وتن شاكار محه‌مه‌دی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م و یه‌كه‌م میدالیا بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ماوه‌ی دوو ڕۆژ بخایه‌نێت و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه شان به‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی ئێران و ئازه‌رباینجان به‌شداری له كه‌مپێك ده‌كات .