پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شدار له پاڵه‌وانێتی باله‌ی عه‌ره‌بی له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می یانه‌كانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه چواره‌م یاری خۆی ئه‌نجام دا‌و توانی به ئه‌نجامێكی یه‌ك لایه‌نه له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی سودانی بباته‌وه .
كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 21 / 2 / 2018 و له نێو هۆڵی ته‌ڕه‌جی تونسی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی سودانی بونه‌وه ، ئه‌و یاریه بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی گرنگ بوو بۆ چوونه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و دوایی ئه‌نجام دانی ئاستێكی به‌رز له یاریه‌كه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له ئێستادا یاری بۆ پله‌كانی دوای هه‌شتی ڕیزبه‌ندی ده‌كات .
هه‌ر له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی عێراقی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌هلی به‌حرێنی یاری كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه به‌حرێنێكه توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .