پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی پێنجه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی ئاشتی له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی سه‌ید سادق كردوو هه‌روه‌ك كفری له سه‌ر یاریگه‌ی شه‌هیدان ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
ئه‌مه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له یاریگه‌ی خۆیدا و له نێو هانده‌رانی میوانداری له ده‌ربه‌ندیخان كرد .
یاریی نێوان یانه‌كانی ئاشتی و سه‌ید سادق له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئاشتی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ به كۆتاهات و كفریش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به سێ گۆڵ سێ خاڵی له یانه‌ی شه‌هیدان وه‌رگرت .
دواجار ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا حه‌وته‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :