پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێهه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا‌و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیبی عه‌مانی توشی شكست هات .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست به‌رزیان توانیان به ئه‌نجامی 25-23 خاڵ له یانه‌ی سیبی عه‌مانی ببنه‌وه و ئه‌و گێمه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
گێمی دووه‌م ئه‌نجامی یاریه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ر هات پاش ئه‌وه‌ی یانه عه‌مانییه‌كه توانی به ئه‌نجامی 14-25 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
له گێمی سێهه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیم به ئاست به‌رزیان ڕكابه‌ر بوون بۆ ئه‌نجامی كۆتایی یاریزانانی سیب ئه‌نجامی ئه‌و گێمه‌شیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به 25-27 خاڵ به كۆتا هێنا .
گێمی چواره‌م به‌هۆی پێكان عه‌لی ته‌ها كابتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یتوانی له یاریگه بمێنێته‌وه و له‌و گێمه‌ش دووباره سبی عه‌مانی پاڵ پشت به یاریزانێكی به‌هێزی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی توانی به ئه‌نجامی 21 - 25 خالَ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه كریستیانۆ ياريزانى پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی سیبی عه‌مانی كاریگه‌ر بوو له یاریه‌كه بۆ ئه‌نجامی تییپه عه‌مانییه‌كه ، به‌لاَم یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌و ڕۆحه به‌رزه‌وه كه پڕ جۆش و خرۆشییان ته‌واوی ئاست به‌رزیان نیشان دا له‌به‌رامبه‌ر تیپێكی هه‌ڵبژێردراو كه به ئاستی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌دی ده‌كرا و تا دوا خاڵه‌كان ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه دڵخۆش كه‌ر بوو .