پێشمه‌رگه سپۆرت -
ستافی ڕاهێنه‌رانی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه كردوو پاش قبوڵ كردن ستافێكی نوێ جێگه‌ی گرتنه‌وه .
په‌یجی یانه‌ی نه‌ورۆز له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بوك به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له ( دكتۆر یاسین مه‌ناف - ڕاهێنه‌ر ، كه‌مال قادر - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر - محه‌مه‌د حه‌سه‌ن - ڕاهێنه‌ری توانای جه‌سته‌ی ) وه‌ك ستافی ڕاهێنه‌ران ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه و له جێگه‌ی ئه‌و ستافه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ریه‌ك له سه‌فا نوری ڕاهێنه‌ری لاوانی یانه‌كه وه‌ك ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م و پرسیار عه‌بدول ڕه‌زاق وه‌ك جێگری ڕاهێنه‌ر دیاری كران .
یانه‌ی نه‌ورۆز له خولی نایابی كوردستان سێ یاری ئه‌نجام داوه و خاوه‌ن 2 خاڵه و له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه