پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی دوو شه‌ممه 19 / 2 / 2018 هه‌فته‌یه‌كی نوێی یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا برایه‌تی میوانداری له زاخۆ ده‌كات و ئارارات -یش ده‌بێته میوانی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی .
ئه‌مه‌و هه‌ندرێن و هه‌ولێر یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن به یه‌ك ده‌گه‌ن و یاری نێوان یانه‌كانی شێروانه و زێره‌ڤانی - یش دواخرا بۆ واده‌یه‌كی دیكه .
ناوبژیوانی یه‌كه‌می یاری نێوان یانه‌كانی برایه‌تی و زاخۆ ساسان عومه‌ر ده‌بێت و زانا عهبدولاَش یاری نێوان یانه‌كانی نه‌ورۆز و ئارارات به‌ڕێوه ده‌بات و یوسف سه‌عیدیش ده‌بێته ناوبژیوانی یاریه‌كه‌ی هه‌ندرێن و هه‌ولێر .
یاری شێروانه و زێره‌ڤانیی -یش له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدول ڕه‌زاق ناوبژیوانی ده‌كرێت له‌و واده‌یه‌ی بۆی دیاری ده‌كرێت .