پێشمه‌رگه سپۆرت -
ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی به‌كره‌جۆ له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه وه‌رزشیه‌كانی دا پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كان و مه‌ڵبه‌نده وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شدار ده‌بێت و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دوا و ووتی ، تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاری هه‌یه و به‌رده‌وام له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان له مه‌شقداین .
ئه‌یاد ئیبراهیم كه ڕاهێنه‌ری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه ووتیشی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی به‌كره‌جۆ ڕێكی ده‌خات و یه‌كێَك ده‌بێت له یه‌كه‌مین چالاكییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تایبه‌ت به یاریه‌كه .
دواجار ئه‌یاد ووتی بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 20 ئه‌م مانگه ده‌ست پێبكات به‌لاَم به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه كه‌ش و هه‌واییه‌ی شاری سلێمانی گرتۆته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت واده‌ی یاریه‌كانی دوابخرێت .