پێشمه‌رگه سپۆرت -
ده‌ست پێكی یاریه ئاگرینه‌كان بوو ، پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به چه‌ندین یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌هێزتر كراوه و یانه‌كان ڕكابه‌ری به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ ده‌ست خستنی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی وه‌رزشی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ له‌به‌رامبه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌ی بورج بوعریجی جه‌زائیری به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به 3-1 گێم توانی سێ خاڵی گرنگی لێ وه‌ربگرێت .
ئه‌و یاریه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گێمی یه‌كه‌می به ئه‌نجامی 26-24 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا هێنا .
بردنه‌وه‌ی ئه‌و گێمه به‌س بوو بۆ وره به‌رزی یاریزانان و ئه‌و ڕۆحه پڕ جۆش و خرۆشه‌ی هه‌یان بوو له یاریگه دا و توانیان ئه‌نجامی كۆتایی به 3-1 گێم له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و یه‌كه‌م سێ خاڵی یاریه‌كه كۆبكه‌نه‌وه .
عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كرد له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و سه‌رجه‌م یاریزانان و هانده‌ره دڵسۆزه‌كانییان .
بڕیاریش وایه له دووه‌م یاری خۆیدا و له سێهه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه تپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ته‌ڕه‌جی تونسی یاری بكات و ئه‌و یاریه‌ش كاتژمێر 4:00 ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 19 / 2 ده‌بێت به كاتی هه‌رێمی كوردستان .