پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 له مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگدا له هۆڵی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆتایی به خولی راهێنه‌رانی فێرگه و قوتابخانه‌كانی سه‌ر به یانه و بنكه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان هێنا، كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان خولێكی له‌م چه‌شنه ده‌كرێته‌وه، خوله‌كه به به‌شداری (50) راهێنه‌ر بوو و له لایه‌ن دكتۆر جه‌مال ساڵح وانه‌بێژی ئاسیایی و خه‌سره‌و گۆروون راهێنەری تۆپی وانه‌كان به شێوه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكی ده‌گوترایه‌وه، وا بریاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیك خولێكی تۆپی پێ بۆ سه‌رجه‌م فێرگه و قوتابخانه‌كانی كوردستان بكرێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان