پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به كردنه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌ت به ناوبژیوانانی فوتساڵ، بۆ قوتابیانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی.
2- ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك (حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د) ناسراو به حه‌سه‌ن كاسیاس، كه به‌رده‌وام یاوه‌ری یانه‌كه‌یانه له یارییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه نابێت له یاریگه ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌یش به هۆی وتنی قسه‌ی ناشیرین و دوور له گیانی وه‌رزشی له یاری نێوان ئارارات و برایه‌تی.
3- بانگهێشت كردنی سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ی برایه‌تی له رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 24/2/2018 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ كاری پێویست.
4- راگرتنی سه‌رپه‌رشتیاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یاری نێوان هه‌ڵۆ و گاره له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، كه پێك هاتوون له (نامیق خدر, هێمن مه‌حموود، سۆران كاوه، رێباز قادر و محه‌ممه‌د فه‌یسه‌ڵ)، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له كاره‌كانیان بووه و یاریگه‌ی بلێ تایبه‌ت به یانه‌ی هه‌ڵۆ شیاوی یارییكردن نه‌بووه.
5- به هۆی ده‌ركردنی له یاری نێوان نه‌ورۆز و شێروانه له خولی نایابی لاوانی كوردستان، بڕیاردرا به ئاماده‌نه‌بوونی (پرسیار عه‌بدولره‌زا) یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی.
6- به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوان (ئومێد مسته‌فا) بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته.
7- غه‌رامه‌كردنی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شه‌هیدان (ئومێد عه‌بدولره‌حمان) و یاریزان (ئارام محه‌ممه‌د) به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، به هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان، كه له یه‌كێتییه‌كه‌مان بانگهێشت كرابوون، پێویسته له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژی شه‌ممه 24/2/2018 له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، به پێچه‌وانه‌وه سزاكان توندتر ده‌بێت.
8- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته راهێنه‌ره‌كانیان بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراویان هه‌بێت.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان