پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كانی جامی جیهانی باسكه ده‌ست پێده‌كاته‌وه و له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می هه‌ڵبژارده‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌بێته‌وه .
له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاماده‌كاری یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی له شاری ئه‌سته‌نبوڵی ولاَتی توركیا كه‌مپێكی مه‌شقی ڕێك خستووه و تا به‌رواری 20 مانگ كه‌مپه مه‌شقیه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ئاماده‌كاریه‌كانی چڕ كردۆته‌وه بۆ یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی و له نێو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ڕێكان عوسمانی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دیاری كراوه .
بڕیاره له به‌رواری 22 / 2 / 2018 و له شاری تاران و له نێو هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ئه‌نجام بدرێت .