پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو له‌و هه‌فته‌یه كچانی زێره‌ڤانی و ئافره‌تانی هه‌ولێر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره ، كچانی زێره‌ڤانی میوانداریان كرد له ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی ، له‌و یاریه‌دا زێره‌ڤانی توانی بالاَ ده‌ست بێت و به ئه‌نجامی 13-3 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له شاری هه‌ولێر و له هۆڵی فرانسۆ هه‌ریری ، ئافره‌تانی هه‌ولێر و جیهان به یه‌ك گه‌یشتن ، ئه‌و یاریه‌ش به ئه‌نجامی 8-3 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تانی هه‌ولێر به كۆ تاهات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی ئافرۆده‌یت و زێره‌ڤانی و ئه‌و شكسته‌ی دووچاری هاتن ، كاروان شێخ زیره‌ك ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئێمه بۆ ئه‌م یاریه ته‌واوی ئاماده‌كاریمان ئه‌نجام دابوو ، به‌لاَم به داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌م و تا خوله‌كی 10 ئاستی تییپه‌كه‌مان ئاسایی بوو بۆ ڕكابه‌ری دواتر و به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵ پارێزی سه‌ره‌كیمان دورخرایه‌وه به كارتی سوور هه‌ربۆیه یاریزانێكی یه‌ده‌گمان كرده گۆڵ پارێز ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵ پارێزی دووه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ولاَته ، كاروان ووتیشی دوو یاریزانی سه‌ره‌كیمان توشی پێكانی قورس هاتن كه ژیانیان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه و هه‌ربۆیه هه‌قی یاریه‌كه‌یان نه‌دا و به ئاستی خۆیان له یاریگه نه‌بینران .
كاروان ووتیشی قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته‌مان ئه‌كه‌ینه‌وه و له قۆناغی دووه‌م تیپه‌كه ڕێك ده‌خه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجامی كاریگه‌ر .
ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان دوایی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی یه‌كه‌م .