پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی هه‌ینی 16 / 2 / 2018 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو له‌و هه‌فته‌یه‌دا كچانی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی له شاری دهۆك ده‌بنه میوانی كچانی یانه‌ی زێره‌ڤانی .
ئه‌و یاریه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ و له نێو هۆڵی په‌روه‌رده‌ی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌یان كاروان شێخ زیره‌ك ڕاهێنه‌ری تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام ڕوومان له شاری دهۆك كردووه ، هه‌روه‌ك كاروان ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان پێویستیان به ئه‌نجامی كۆتایی و خاڵی یاریه‌كه‌یه تا له ڕكابه‌رییه‌كان به‌رده‌وام بن .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری هه‌ولێر كچانی زانكۆی جیهان ده‌بنه میوانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ئه‌و یاریه‌ش له هۆڵی فڕه‌نسۆ هه‌ریری ئه‌نجام ده‌درێت .